ئیبراهیمۆڤیج: میسی شایستەی تۆپی زێڕین نییە
ئەو هێرشبەرەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە لێدوانی بۆ بەرنامەی یۆرۆ گۆڵ گوتی پێم وایە میسی وەرزێكی نموونەیی پێشكەشكردوو، بەڵام نازناوی باشی بەدەست نەهێناوە، ئەو پێشتر سێ جار نازناوەكەی بردووەتەوە و ئەگەر لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بێت، زەحمەتە یاریزانەكانی تر بتوانن بە ئاسانی ئەو خەڵاتە ببەنەوە.
ئەو یاریزانە تەمەن 30 ساڵە هەروەها گوتی پێم وایە ئەمساڵ میسی شایستەی ئەو نازناوە نییە، چونكە یاریزانی تر هەن لەوەی میسی كردوویەتی زۆر زیاتریان بۆ تیپەكەیان كردووە و نازناوی بەرچاویشیان بەدەست هێناوە، لەبەرئەوە ئەگەر باسی دادپەروەری بكەین نابێ خەڵاتەكە بە میسی بدرێت.
هێرشبەرەكەی پێشووی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد تیپەكەی ئێستای توانای سەركەوتنی بۆ لوتكەی ئەوروپا هەیە و دووپاتی كردەوە كە هێنانی چەند یاریزانێكی تر پاریس سانجێرمان لەو خەونە نزیكدەكاتەوە.