ئەگەر رۆناڵدۆ بچێتە سانجێرمان، مووچەكەی 15 ملیۆنی ساڵانە دەبێت

ئەگەر رۆناڵدۆ بچێتە سانجێرمان، مووچەكەی 15 ملیۆنی ساڵانە دەبێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بیر لە كڕینی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكاتەوە و ئامادەیە مووچەیەكی زۆر بەرز بەو یاریزانە بدات.
رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە كە یانە پاریسییەكە پەیوەندی بە خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی رۆناڵدۆوە كردووە بۆ زانینی دوا هەڵوێستی ئەو یاریزانە سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.
بەپێی رۆژنامەكان یانە فەرەنسییەكە ئامادەیی پێشانداوە مووچەیەكی ساڵانە بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ دوای لێدەركردنی باجەكان، بەو یاریزانە بدات ئەگەر پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.
رۆناڵدۆ لەبەرئەوەی گرانترین یاریزانی جیهانە تا ئێستا، دەیەوێ خاوەنی بەرزرترین مووچە بێت لە جیهاندا و داوای كردووە كارگێڕیی ریال مەدرید مووچەكەی بۆ بكەنە نیو ملیۆن یۆرۆی هەفتانە.
Top