شەعراوی: من داهاتووی میلانم

شەعراوی: من داهاتووی میلانم
ستیڤان شەعراوی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی لە یانەی میلان لە وەرزی ئەمساڵدا پێشاندا و گوتی بۆ ئایندە من میلان لە كۆڵ دەنێم.
شەعراوی لە ئێستادا جەماوەرییەكی زۆری لە یانەی میلاندا بەدەستهێناوە بەهۆی ئەو ئاستەوەی پێشكەشی دەكات و نزیك لەوەی ببێتە ئەستێرەی ژمارە یەكی یانەكە دوای رۆیشتنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
رۆیشتنی ئیبرا بۆ زەبەلاحەكەی پاریس هەلی ئەوەی بۆ شەعراوی دروستكرد تا تواناكانی خۆی پێشان بدات و ئەو یاریزانە تا ئێستا چەند گۆڵێكی یەكلاكەرەوەی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە.
ئەو یاریزانە گوتی ئێستا لە میلان زۆر دڵخۆشم و هەردەم خەونم بەوەوە دەبینی درێسی ئەو یانەیە لەبەر بكەم.
هەروەها گوتی پێم وایە ئایندە بۆ من شتی زۆر باشی پێیە و هەوڵی زۆر دەدەم بۆ ئەوەی ئایندەی میلان لە كۆڵ بنێم.
Top