ئەمڕۆ هەولێر رووبەڕووی چۆنبۆری تایلاندی دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەولێر رووبەڕووی چۆنبۆری تایلاندی دەبێتەوە
ئەمڕۆ یانەی هەولێر لە یاری پێش كۆتایی جامی یەكێتیی ئاسیادا رووبەڕووی یانەی چۆنبۆری تایلەندی دەبێتەوە.
یارییەكە كە یاری چوونە، لەسەر یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
یانەی هەولێر كە لە چەند ساڵی رابردوودا تا قۆناخی پێش كۆتایی جامەكە رۆیشتووە، دەیەوێ ئەمساڵ بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە.
هەولێر هەلێكی باشی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئاستێكی باش پێشان بدات و زوو ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت تا هەفتەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئارامی یاری بكات.
نزار مەحرووسی راهێنەری یانەی هەولێر ئاشكرای كردووە كە یانەكەی ئەمڕۆ لە یارییەكەدا قسەی خۆی دەكات و دەیەوێ ئەنجامی یارییەكە بە ئەنجامێكی باش كۆتایی پێ بێنێت.
Top