كاكا بۆ فرۆشتن نییە
پێرێز لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی یانەی ریال مەدرید گوتی هەوڵی فرۆشتنی كاكامان نەداوە، ئەمە دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا دەنگۆیەكی زۆر هەبوو لەسەر نزیكبوونەوەی گەڕانەوەی كاكا بۆ یانەی میلانی ئیتاڵی.
سەرۆكی ریال مەدرید گوتی هەرچەندە لە رووی یاریكردنەوە لە ئاستی كاكا رازی نین، بەڵام ئەو دەستەوارەیەكی ئابووری قازانج هێنە و سوودێكی زۆری بە یانەكە گەیاندووە.
كاكا دوێنێ شەو یەكەم یاری لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجامدا.