پاتۆ دەگەڕێتەوە
پاتۆی 23 ساڵ زۆرینەی وەرزی رابردووی لەسەر كورسی چارەسەركردن بردە سەر دوای ئەوەی زۆرینەی كات تووشی پێكان هات و نەیتوانی بەشداری یارییەكانی یانەكەی بكات.
ئەو هێرشبەرە بەرازیلییە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی ئەنستراگرام گوتی ئێستا ئامادەم و مەشقەكانی خۆمم بە باشی كۆتایی پێهێناوە و تەنیا ئەوە ماوە بگەڕێمەوە ریزی یانەكە لە پێكهاتەی سەرەكیدا.
پاتۆ هەروەها دەڵێ لە دوای گەڕی داهاتووی یارییە نێودەوڵەتییەكان دەتوانن لە پێكهاتەی میلاندا بمبینن.
بەمەش پاتۆ بەشداری یاری دێربی یانەكەی بەرامبەر ئینتەرمیلان ناكات و لە یاری یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە بەرامبەر یانەی زینیت سانپترسبۆرگی رووسی دادەبڕێت.