زێدان: وەرزی داهاتوو دەست بە مەشق دەكەم

زێدان: وەرزی داهاتوو دەست بە مەشق دەكەم
زینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی رەتیكردەوە هیچ ناكۆكییەكی لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدا هەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی لە تیپی لاوانی یانەكە جێهێشت.
زێدان كە پێشەوایەتی ریال مەدریدی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی 2002 و پار بووە بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەكە گوتی پەیوەندیم بە مۆرینۆوە هیچ نەگۆڕاوە، من لەگەڵ ریال مەدرید وەك سەرپەرشتیاری لاوانی یانەكە كار دەكەم و هیچ كێشەیەك لەنێوان خۆم و مۆرینۆدا شك نابەم.
هەروەها گوتی ئێستا دەمەوێ بڕوانامەی مەشقدان و راهێنان بەدەست بێنم و وەرزی داهاتوو دەست بە مەشقدان بكەم و دوای ئەوەش بزانین چی روودەدات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە دەمەوێ ببمە راهێنەر.
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەكی زۆر لەسەر ئەوە هەبوو كە مۆرینۆ كێشەی لەگەڵ زێداندا هەبووە و هەر ئەوەش وایكردووە ئەو یاریزانە بیر لە جێهێشتنی یانەی ریال مەدرید بكاتەوە.
Top