هۆلك لە چوونە رووسیا پەشیمان بووەتەوە
هۆلك لە دوارۆژەكانی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا پۆرتۆی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانە نوێیەكەیەوە كرد، ئەمەش بە بڕە پارەیەكی زۆر كە دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.
هۆلك پێشتر لەلایەن یانەكانی چێڵسی و مانچستەر ستییەوە داواكرابوو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن هۆلك لە دۆخێكی دەروونیی زۆر خراپدا دەژی بەهۆی ئەو ناڕەزاییەی چوونی ئەو بۆ یانە رووسییەكە دروستی كردووە بەهۆی بەرزیی موچەكەیەوە و ئێستا ئەو یاریزانە لەو هەنگاوەی زۆر پەشیمانە.
یاریزانانی یانەی زینیت ناڕەزاییەكی زۆریان سەبارەت بە مووچەی هۆلك پێشانداوە كە خۆی لە 6 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەدات.