ئەلڤێش: تا هەتایە لە بەرشەلۆنە نامێنمەوە

ئەلڤێش: تا هەتایە لە بەرشەلۆنە نامێنمەوە
دانی ئەلڤێشی بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دانی بەوەدانا كە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵدا داوە.
ئەلڤێش لە لێدوانی بۆ رادیۆی فەرەنسی كە دەقەكەی لە رۆژانامەی ئاسی ئیسپانیدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێ ئەو بە دووری نازانێ لە ئایندەدا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بكات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە تا هەتایە لە ریزی بەرشەلۆنەدا نامێنێتەوە و لەوانەیە لە یانەیەكی تری جگە لە بەرشەلۆنەدا واز لە یاریكردن بێنێت.
ئەلڤێش ئاستێكی بەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشكەش دەكات و سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە لە ریزەكانی بەرشەلۆنە زۆر نزیكە.
Top