ستی كێشەی لە بەرگریدا هەیە

ستی كێشەی لە بەرگریدا هەیە
كۆلۆ تۆرێی بەرگریكەری یانەی مانچستەی ستی ئینگلیزی ئاشكرای كرد تیپەكەی لە رووی بەرگرییەوە كێشەی زۆری هەیە لە ئێستادا و پێویستی بەوە هەیە چارەسەرێكی خێرای بۆ بدۆزرێتەوە بەر لەوەی كار لە كار بترازێت.
لەلایەی خۆیەوە ئەو بەرگریكەرە گوتی هێڵی بەرگری بەرپرسی یەكەمە لە دۆڕانی یانەكە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا 4-2 لە قۆناخی سێیەمی جامی ئینگلتەرا و روونیكردەوە ئەوە لە خولی ئینگلیزیش دووبارە دەبێتەوە ئەگەر كێشەكان بەردەوام بن.
تۆرێ دوای یارییەكە گوتی شەوێكی زۆر ناخۆش بوو، دەبێ دان بەوەدا بنێین كە بە ئاستێكی باشەوە دەرنەكەوتین و 4 گۆڵمان لێكرا.
هەروەها گوتی كەس چاوەڕێ ناكات ئێمە بە ئەنجامی وا گەورە بدۆڕێین، ئەمساڵ لە سەرەتای وەرزەوە كێشەی زۆرمان دێتە رێ و ئەگەر چارەسەریان نەكەین دوور نییە لە كۆتاییدا تەنیا تەماشای تیپەكانی تر بكەین نازناوەكان دەبەنەوە.
Top