زانێتی: هیچ راهێنەرێك لە مۆرینۆ باشتر نییە لە جیهاندا

زانێتی: هیچ راهێنەرێك لە مۆرینۆ باشتر نییە لە جیهاندا
خافێر زانێتی یاریزانی قاڵی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گوتی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ئێستا ریال مەدریدی ئیسپانی باشترین راهێنەرە لە مێژووی تۆپی پێدا و گوتی پێشتر راهێنەری لەو باشتر نەبینراوە.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لە لێدوانی بۆ كەناڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی جۆزێ باشترینی جیهانە و كەس نییە لەو باشتر بێت.
هەروەها گوتی چەند ساڵێكی زۆر مەزنمان لەگەڵ ئەودا بردە سەر، ئەو ساڵانەی لە بیر ناچنەوە، چونكە ئەو تیپێكی مەزنی لێ دروستكردین، لەگەڵ مۆرینۆدا مەزنترین نازناوم لە مێژووی كاروانی وەرزشیمدا بەدەستهێنا، كە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو.
زانێتی هەرچەندە تەمەنی 36 ساڵە بەڵام لە هەموو یارییەكانی یانەكەیدا بەشداری دەكات و بە بەهێزترین یاریزانانی نەوەی خۆی دادەنرێت.
Top