یانەی گازی باكور بوو بە پاڵەوانی مەلەوانیی كەركوك

یانەی گازی باكور بوو بە پاڵەوانی مەلەوانیی كەركوك
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاریی مەلەوانی لە شاری كەركوكدا و وەكو بەرنامەی خۆی، یەكێتیی مەلەوانیی كەركوك بەهاوكاری لێژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان/ نووسینگەی كەركوك، پاڵەوانێتیی مەلەوانی یانەكانی كەركوك و دەوروبەری بەڕێوەبرد،لە پاڵەوانێتییەكەشدا هەریەك لە یانەكانی (گازی باكور، خاك، بابا گوڕگوڕ، سەورە، سۆلاڤی نوێ، كەیوان، ئاڵتون كۆپری، لەیلان، دوبس، تەئاخی، زاب، حەویجە، سۆلاڤ، شۆریجە )بەشداریان لە پاڵەوانێتیەكەدا كرد لە هەرسێ ئاستی تازەپێگەیشتوان ولاوان وپێشكەوتووان، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد ئەنجامی كۆتايیش بەم شێوەیە بوو.
ئاستی پێشكەتوان
1-یانەی گازی باكور
2-یانەی ئاڵتون كۆپری
ئاستی لاوان
1-یانەی گازی باكور
2-یانەی باباگوڕگوڕ
ئاستی تازەپێگەیشتوان
1-یانەی گازی باكور
2-یانەی خاك
Top