هەموو چاوەڕوانی بەڵــــگەكانی ئارمسترۆنگ-ن
لە بەیاننامەیەكدا یەكێتیی پایسكلسواریی جیهانی رایگەیاند ئەوان چاوەڕوانی بەڵگەكانی لانس ئەرمسترۆنگ دەكەن بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات و ئێمە لە بڕیارەكەمان پاشگەز ببینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكمان بۆ نەهاتووە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا گوتی: ئەگەر لە ماوەیەكی نزیك ئەو بەڵگەنامە نەگاتە دەستمان ئەوە بڕیارەكەی خۆمان جێبەجی دەكەین.
جێگەی باسە لانس ئەرمسترۆنگ بەناوبانگترین پایسكلسواری ئەمەریكی و جیهان-ییە كاتێك تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، بەڵام دوای چاكبوونەوەی لەم نەخۆشییە توانی ببێتە پاڵەوانی تور دی فرانس و ئەم یاریزانە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە.