مۆلەر بووە بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی هۆفنهایم

مۆلەر بووە بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی هۆفنهایم
یانەی هۆفنهایم-ی ئەڵمانی لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا رایگەیاند، كە بەفەرمی ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا ئەندریاس مۆلەر وەكو بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەكەیان دەستنیشان كرا، كە ئەم یانەیە لە خولی ئەڵمانیا بە چەند كێشەیەكی گەورە تێپەڕدەبێت،كە ئێستا ئەم یانەیە ئەنجامی وەكو پێویست نییە. یانەی هۆفنهایم زیاتر گوتی: پێشتر ماركۆس بابل بەڕێوەبەری وەرزشی بوو، بەڵام لەسەر داواكاریی خۆی ئێمە بڕیارمان دا ماركۆس بابل ببێتە راهێنەری یانەكە و ئەندریاس مۆلەر ببێتە بەڕێوەبەری وەرزشی و هیوادارین سوود لە ئەزموونی ئەم یاریزانە بە توانایە وەربگرین.
جێگەی باسە ئەندریاس مۆلەر( 49 ساڵ) پێشتر لە ریزی یانەكانی شتۆتگارد و هانۆڤەر و شاڵكە هەروەها لە ریزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش یاری كردووە.
Top