لویزاو دوو مانگ لە یاری ڕاگیرا
یاریزان لویزاو لە یارییەكی دۆستانەی نێوان هەردوو یانەی بەنفیكا و دۆسلدۆرف-ی ئەڵمانی هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكە، راستەوخۆ یەكێتیی تۆپی پێی پورتوگال بڕیاری دا ئەم یاریزانە بۆ ماوەی دوو مانگ رابگیرێت، بەڵام ناوبژیوانی یارییەكە سكاڵایەكی لەسەر یاریزانەكە لە لایەن یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی تۆمار كرد و یەكێتیی ناوبراویش بڕیاری دا ئەم بڕیاری یەكێتیی تۆپی پێی پورتوگال لەسەر ئاستی جیهانی جێبەجی بكرێت.
بەم بڕیارە لویزاو لە یارییەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دا لەگەڵ یانەكەی بەنفیكا و دوو یاریی هەڵبژاردەی بەرازیل یاری ناكات.