دیمبا با هەڕەشە لە نیوكاسیل دەكات
دوای ئەوەی یاریزانی هێڵی هێرشبەر دیمبا با لە یانەی هۆفنهایم-ی ئەڵمانی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نیوكاسێل یۆنایتد كرد و لە وەرزی رابردوو توانی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە 16 گۆڵ تۆمار بكات و سەرنجی چەندین یانەی بۆ خۆی راكێشا، بەڵام لە وەرزی ئەمساڵ یانەی نیوكاسیل گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی دیكەدا مۆركرد ئەم یاریزانە وەكو یاریزانێكی سەرەكی لەشوێنی دیمبابا یاری دەكات.
بەڕێوەبەری كارەكانی دیمبا با لە لێدوانێكیدا گوتی: ئەگەر یاریزان دیمبا با وەكو یاریزانی یەدەگ بمێنێتەوە ئەوە ناچار دەبێت یانەكەی خۆی جێبهێڵێت و روو لە یانەیەكی دیكە بكات.
لە كۆتایی قسەكانیدا بەڕێوەبەری كارەكانی دیمبا با گوتی: یاریزان دیمبا با خۆشحاڵە لە یانەی نیوكاسێل و پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ جەماوەری یانەكەی هەیە، بەڵام دەبێت وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاری بكات.