مۆرینۆ: سیخوڕێك لە ناو ریال مەدریدایە
مۆرینۆ ناوی هیچ كەسێكی بەو تۆمەتە نەهێناوە، بەڵام گوتی ئەوەی روودەدات دەگاتە رۆژنامەكان و ئەمەش مانای ئەوەیە كەسێك هەواڵەكانمان دزە پێدەكاتە دەرەوە.
مۆرینۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد كە خۆرخی ڤالدانۆی بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی لە یانەكە تا ئێستا پەیوەندی بە چەند یاریزانێكەوە ماوە و بەردەوام تەلەفۆنیان لەگەڵدا دەكات بۆ زانینی وردەكارییەكانی نێو یاریزانەكانی و ئەوەش كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر یاریزانەكان هەیە.
جێی باسە ڤالدانۆی پەیوەندییەكی درێژی پڕ ناكۆكی لەگەڵ مۆرینۆدا هەیە و وێڕای دووركەوتنەوەی لە یانەكە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك یاریزاندا هەیە.