بەرشەلۆنە عەرەب لە خۆی توڕە دەكات

بەرشەلۆنە عەرەب لە خۆی توڕە دەكات
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە لە زاری كارلۆس فیلارۆبی جێگری سەرۆكی یانەكەی گواستەوە كە جلعاد شالیتی سەربازی ئیسرائیلی ئامادەی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید دەبێت لە 7ی مانگی داهاتوو.

جێگری سەرۆكی یانەكە لە لێدوانەكەیدا كە چەندن كەناڵێكی تری راگەیاندن بڵاویان كردووەتەوە ئاشكرای كردووە كە شالیت داوای كردووە لە یاری كلاسیكۆدا ئامادە بێت و هەر ئەوەش وایكردووە یانەكە بانگهێشتی بكات چونكە بەرشەلۆنە دامەزراوەیەكە بۆ تەبایی نێوان گەلان نەك ناكۆكی نێوانیان.

پێشبینی دەكرێ فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ئەو سەردانەی شالیت بۆ بەرشەلۆنە ئامادە بكرێت.
شالیت بۆ ماوەیەك دیلی بزووتنەوەی حەماسی ئیسرائیلی بوو و دواتر بە ژمارەیەكی زۆری زیندانیی ئاڵوگۆڕی پێكرا.
میدیای عەرەبی بانگهێشتی شالیت بۆ كلاسیكۆ بە بێڕێزییەكی زۆر بەرامبەر خۆیان ناودەبەن.
Top