نادال: باوەڕناكەم ئەمساڵ بتوانم یاری بكەم
چوارەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی گوتی لە ئایندەی خۆم ناترسم لە یاریگاكاندا و روونیكردەوە ئەو پێكانەی تووشی هاتووە بێبەشی دەمات لە بەشداریكردن لە گەڕانەوە بۆ یاریگا بەر لە ساڵی 2013 و نادال لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی باوەڕناكەم بەر لە 2013 توانای یاریكردنم هەبێت.
نادال لە 28ی مانگی یۆنیۆی رابردوەوە بەشداری هیچ یارییەكی نەكردووە بەهۆی پێكانی ئەژنۆی و هەر ئەوەش ریزبەندی ئەوی بۆ پلەی چوارەم لە نێو یاریزانانی تێنسدا دابەزاند و ئەو یاریزانە روونیكردەوە كە بەردەوام مەشقێكی زۆر دەكات و رۆژانە راكردن دەكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات توانای گەڕانەوە بۆ یاریكردنی هەبێت.