تۆتی سێیەم باشترین گۆڵكەری مێژووی خولی ئیتاڵییە
تۆتی كە ئێستا تەمەنی سی و شەش ساڵە چووە پاڵ هەریەك لە جۆزیە تافینی و جۆزیپی میاتزای گۆڵكەری یەكەم و دووەمی مێژووی خولی ئیتاڵی.
تۆتی بە 9 گۆڵ لە پاش گۆنار نۆردالی سوێدییەوە كە ئەویش بە هەمان شێوە یاریزانی یانەی رۆما بووە و بەر لەویش سیلڤیۆ بیۆلا دێت كە 290 گۆڵی تۆمار كردووە.
تۆتی ناتوانێ ئەو ژمارەیە بشكێنێت لەبەرئەوەی تەمەنی رێگەی ئەوەی پێنادات بۆ چەند وەرزێكی تر لە یاریكردن بەردەوام بێت.