نیمار بەرشەلۆنەی هەڵبژاردووە
هاوینی رابردوو دەنگۆیەكی زۆر لەسەر هاتنی نیمار بۆ بەرشەلۆنە وروژێنرا و دواجار سەرۆكی یانەی سانتۆسی بەرازیلی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە كارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە بابەتی گرێبەستكردنی لەگەڵ نیمار تەواو كردووە.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە كارگێڕیی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی سانتۆس رێكەوتوون لەسەر گواستنەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە و هەر ئەوەش وایكردووە ئەلڤارۆ ریبیرۆی سەرۆكی یانە بەرازیلییە دوو دەستەوارەی زەبەلاحی یانەكانی ئینجی رووسی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەت بكاتەوە.
بەپێی رۆژنامەكە نیمار هاوینی داهاتوو دێتە ریزی بەرشەلۆنە و ئەو یاریزانە شێوازی یاریكردنی بەرشەلۆنەی لە ریال مەدرید پێ خۆشترە.