پۆتین رەخنە لە كاری یانەكانی رووسیا دەگرێت

پۆتین رەخنە لە كاری یانەكانی رووسیا دەگرێت
ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی رووسیا رەخنەی لە یانەكانی تۆپی پێی وڵاتەكەی گرت بەهۆی خەرجكردنی بڕە پارەی زۆر لە هێنانی یاریزانی نوێدا بۆ ریزەكانیان.
پۆتین لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی هونەر و كولتووردا گوتی رەخنە لە سەرۆكی یانە و كۆمپانیاكان دەگرم لەسەر ئەو جۆرە كارانە، بەڵام دەمەوێ ئەوەش بوون بكەمەوە كە ئەوەی ئەوان دەیكەن كاری خۆیانە و پەیوەندی بە دەوڵەتەوە نییە.
یانەی زینیتی رووسی لە هاوینی ئەمساڵدا 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی هۆلك و ڤیستل خەرجكردووە.
هێنانی هۆلك و ڤیستل كێشەی زۆری لە یانەكەدا دروستكردووە بەهۆی بەرزی ئاستی مووچەی ئەو یاریزانانەوە كە یاریزانانی تری یانەكە داوای هەمان بڕە مووچە دەكەن.
Top