روونی لە گەڕانەوە بۆ ریزی یونایتد نزیك دەبێتەوە
روونی دووچاری پێكان هات لە رانیدا لە یاری یانەكەی بەرامبەر فولهام لە خولی ئینگلیزی و پێشبینی دەكرێ لە یارییەكەی ئەمشەوی یانەكەی بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد لە ریزی پێكهاتەی یەدەگی یانەكەدا بێت.
ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری مان یو گوتی گەڕانەوەی روونی دوور نییە، ئەو مەشقێكی باش دەكات و دۆخی زۆر باشە و چاوەڕێی گلۆپی سەوزی یاریكردنە.
هەروەها فێرگسۆن روونیكردەوە كە بۆ یارییەكەی ئەمشەو لە جامی ئینگلتەرا، دارین فلیچەر یاری دەكات كە بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە یاریكردن دوور كەوتەوە.