دژ بە مووچەی بەرزی هۆلك و ڤیستیل، یاریزانانی یانەی زینیت ناڕەزایی دەردەبڕن
دنیسۆڤی 28 ساڵ گوتی دەبوو ئەو پارەیە بە كڕینی میسی یان ئینێستا بدەین.
زینیت نزیكەی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی هۆلك و ڤیستیل لە هاوینی ئەمساڵدا خەرجكرد.
ئەو یاریزانە گوتی راستە یاریزانی باشمان هێناوە بۆ بەهێزكردنی تیپەكەمان، بەڵام ئەی یاریزانەكانی خۆمان هەمان ئاستیان نییە وا مووچەی یاریزانە نوێیەكان سێ هێندەی مووچەی یاریزانە كۆنەكانە؟
دنیسۆڤ رازی نییە یاری بۆ یانەكەی بكات تا ئەو كاتەی پێداچوونەوە بە مووچەكەیدا دەكرێت.
دنیسۆڤ و كیركاگۆف بۆ تیپی لاوانی یانەكە دابەزێنران دوای ئەوەی یانەكە لەگەڵ یانەی كریلیا سۆڤیتۆڤدا یەكسان بوو.
یاریزانەكانی زینیت ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر بەوەی كە دەگوترێ موچەی ساڵانەی هۆلك 6.5 ملیۆن یۆرۆیە و ڤیستلیش نزیكەی 3 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.