كاسیاس: ناكۆكیم لەگەڵ رۆناڵدۆدا نییە
كاسیاس لەسەر وێنەكە نوسیویەتی وادیارە ئەو دەنگۆیانەی ئەمڕۆ هەبوون زۆر راست بوون، هەرچۆنێك بێت نابێ هەموو ئەوەی دەگوترێ باوەڕی پێ بكەین. ئەمەش لە ئاماژەیەكدا بۆ ئەو هەواڵەی رۆژنامەی كۆنفیدینسال بڵاوی كردەوە كە دەڵێ رۆناڵدۆ دڵتەنگە بە كاسیاس و بە ناپاكی دادەنێت لەبەرئەوەی نهێنییەكانی یانەی ریال مەدرید دەگەیەنێتە سارە كاربۆنیرۆی خۆشەویستی و ئەویش لە رۆژنامەكاندا بڵاوی دەكاتەوە.
رۆژنامەكە هەروەها گوتبووی كە رۆناڵدۆ هەروەها لە كاسیاس توڕەیە چونكە ئەو كاتێك زانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا درایە ئینێستا پێكەنی.