والكۆت: دەمەوێ وەك هێنری ببمە ئەفسانە

والكۆت: دەمەوێ وەك هێنری ببمە ئەفسانە
تیۆ والكۆتی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی رەتیكردەوە پارە هۆكاری سەرەكی بێت لە رەتكردنەوەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەدا و دووپاتیكردەوە تاكە مەرجی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوەیە هەمیشە بە هێرشبەری یاری بكات نەك یاریزانی باڵ.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی هەموو راپۆرتەكان دەڵێن من داوای پارەی زیاد دەكەم و ئەوەش درۆیەكە بەهۆیەوە هەست بە بێزاری دەكەم، داوای هیچ پارەیەكی زیاترم نەكردووە، مەرجی سەرەكیم ئەوەیە كە بە شێوەی بەردەوام وەك هێرشبەر یاری بكەم نەك یاریزانی باڵ و تا ئێستا كارگێڕیی یانەكە بەو داوایەم رازی نییە.
هەروەها گوتی ئەگەر كێشەم پارە بووایە دەچوومە یانەیەك لەو یانانەی لە هاوینی ئەمساڵدا بڕە پارەیەكی زۆریان دامێ، بەڵام من دەمەوێ لێرە بمێنمەوە و هاوكاریی تیپەكەم بكەم بۆ بردنەوەی نازناوەكان. دەمەوێ وەك هێنری ببمە ئەفسانەی ئەرسناڵ.
Top