جیرارد: پەلەمان لێ مەكەن
جیرارد گوتی پێویست بە تری ناكات لە دۆڕانی یارییەكەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر مانچستەر یونایتد، چونكە وەك ئەو گوتی وێڕای دۆڕانی یارییەكە، ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد و ئاستی تیپەكەمان جێگەی سەرمج بوو.
جیرارد گوتی لە یارییەكانی داهاتوودا بەو ئاستەوە بردنەوە مسۆگەر دەكەین.
ئەو هەروەها گوتی تیپەكەمان دەگەڕێتەوە سەر راستە رێی بردنەوەكان، ئەوەی روویداوە جێگەی داخە.
یانەی لیڤەرپوول ئێستا لە پلەی هەژدەی خولی ئینگلیزیدا دێت دوای ئەوەی لە 5 یاریدا تەنیا 2 خاڵی بەدەستهێنا.
یانەكە ئاستێكی باش و بەهێز پێشكەش دەكات، بەڵام توانای بردنەوەی یارییەكانی نییە.