مۆرا: بەرازیل پێویستی بە یاریزانانی وەك رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ هەیە

مۆرا: بەرازیل پێویستی بە یاریزانانی وەك رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ هەیە
لۆكاس مۆرای یاریزانی گەنجی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل پێی وایە سیلیساو پێویستی بە یاریزانی لێهاتووی وەك رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ هەیە و تا ئێستا یاریزانەكانی دەیانەوێ خۆیان لەگەڵ كەشی هەڵبژاردەكەدا بگونجێنن.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە ژێر سەرپەرشتی مینیزێسدا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات و لە ریزی 10 هەڵبژاردە یەكەمەی ریزبەندی فیفادا نییە.
مۆرا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری گۆڵ گوتی بەداخەوە جەماوەری بەرازیل توانای ئارامگرتنی لەسەر ئەنجامەكانمان نییە، ئەمەش وایكردووە ئێمە بكەوێنە ژێر فشارێكی زۆرەوە.
هەروەها گوتی دەزانم مینیزێس دەیەوێ هەڵبژاردەكە بە باشترین ئاستەوە پێشان بدات، بەڵام ئەویش بەدەست چەند شتێكەوە دەناڵێنێ لەوانەش نەبوونی یاریزانانی لێهاتوو و یەكلاكەرەوەی وەك رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ و كارلۆس و كافۆ كە هەموویان وازیان لە یاریكردن هێناوە.
Top