سەرۆكی ڤالنسیا: یاریزانی زیاتر دەفرۆشین

سەرۆكی ڤالنسیا: یاریزانی زیاتر دەفرۆشین
مانوێل یۆرێنتی سەرۆكی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی ئاشكرای كرد یانەكەی ناچارە لە ماوەی گواستنەوەی داهاتووی یاریزاناندا چەند یاریزانێكی تر بفرۆشێت بۆ رووبەڕبوونەوەی ئەو تەنگژە داراییەی چەند ساڵێكە یەخەی یانەكەی گرتووە.
یۆرێنتی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكانی ئیسپانیا گوتی فرۆشتنی یاریزانان بۆ هەموو یانەكان گرنگە، خۆشبەختی ڤالنسیایە كە چەندین یاریزانی لێهاتووی هەیە كە پشتیان پێدەبەستێت لەو لایەنەوە و یانەكانی تر وەك ڤالنسیا نین.
هەروەها گوتی بەر لە چەند ساڵێك رووبەڕووی تەنگژەیەكی دارایی قوڵ بووینەوە كە بڕی ئەو قەرزانەی لەسەرمانە گەیشتە 550 ملیۆن یۆرۆ و ئەوەش ناچاری كردین چەند یاریزانێك بفرۆشین.
سەرۆكی شەمشەمەكوێرەكان گوتی لە كاتی بینینی دیڤید سیلڤا بە درێسی مانچستەر ستی و خوان ماتا بە درێسی چێڵسییەوە هەست بە ئازارێكی زۆر دەكەم، بەڵام ئەوە شتێكی پێویست بوو بۆ ئەوەی یانەكە لە مایەپووچ بوون رزگار بكەین.
Top