سەرۆكی ڤالنسیا: یاریزانی زیاتر دەفرۆشین
یۆرێنتی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكانی ئیسپانیا گوتی فرۆشتنی یاریزانان بۆ هەموو یانەكان گرنگە، خۆشبەختی ڤالنسیایە كە چەندین یاریزانی لێهاتووی هەیە كە پشتیان پێدەبەستێت لەو لایەنەوە و یانەكانی تر وەك ڤالنسیا نین.
هەروەها گوتی بەر لە چەند ساڵێك رووبەڕووی تەنگژەیەكی دارایی قوڵ بووینەوە كە بڕی ئەو قەرزانەی لەسەرمانە گەیشتە 550 ملیۆن یۆرۆ و ئەوەش ناچاری كردین چەند یاریزانێك بفرۆشین.
سەرۆكی شەمشەمەكوێرەكان گوتی لە كاتی بینینی دیڤید سیلڤا بە درێسی مانچستەر ستی و خوان ماتا بە درێسی چێڵسییەوە هەست بە ئازارێكی زۆر دەكەم، بەڵام ئەوە شتێكی پێویست بوو بۆ ئەوەی یانەكە لە مایەپووچ بوون رزگار بكەین.