جۆن تێری وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا

جۆن تێری وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا
جۆن تێری كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشكرا كرد.
ئەو بەرگریكەرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتی ئەمڕۆ وازهێنانی یەكجاری خۆم لە یاری نێودەوڵەتی رادەگەیەنم، دەمەوێ سوپاسی هەموو راهێنەرەكانی ئینگلتەرا بكەم كە لە ماوەی 87 یاریدا كارم لەگەڵدا كردوون.
تێری گوتی نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و وەرگرتنی نیشانەی كاپتنی خەونی منداڵیی من بوو، هەستم بە شانازی و سەربەرزی كرد كاتێك ئەوەم پێبڕا.
تێری لە بەشێكی قسەكانیدا دەڵێ ئەوەی پێم كراوە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كردوومە، ئێشتاش كە بڕیاری وازهێنان دەدەم دڵم زۆر تەنگە هیوادارم هەمووان سەركەوتوو بن.
Top