ئەرسناڵ داوای یۆرێنتی دەكات

ئەرسناڵ داوای یۆرێنتی دەكات
جارێكی تر ناوی فرناندۆ یۆرێنتی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی كەوتەوە سەر رووپەڕی رۆژنامەكان بە تایبەت كە یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ویستی خۆی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە لە زستانی ئەمساڵدا پێشان داوە.
بەپێی هەواڵەكان یۆرێنتی 27 ساڵ رەتیكردووەتەوە گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یانەكەیدا ئیمزا بكات و هەر ئەوەش ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵی هانداوە داوای كڕینی بكات.
پێشتر مانچستەر ستی و یۆڤنتۆسی ئیتاڵیش بایەخیان بەو یاریزانە دابوو كە نرخەكەی دەگاتە 15 ملیۆن پاوەند.
وەرزی رابردوو یۆرێنتی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد كە لە 53 یاریدا توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات و ئەمساڵ بەهۆی كێشەكانییەوە لەگەڵ یانەكەی ئاستی وەك پێویست نییە.
Top