مانچینی پەشیمانە لەوەی گرێبەستی لەگەڵ ڤان پێرسیدا نەكردووە
ڤان پێرسی لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئەرسناڵەوە پەپوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە كرد.
ئەو راهێنەرە گوتی ئێستاش پەشیمانم لەوەی رێگەم دا بە ئاسانی گرێبەستكردن لەگەڵ ڤان پێرسیم لەدەست بچێت.
مانچینی گوتی كارگێڕیی یانەكە خاوە خاویان كرد لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە و ئێستا ئەو لە ركابەری سەرەكیمان یاری دەكات.
راهێنەری پاڵەوانی ئینگلتەرا گوتی ڤان پێرسی هێرشبەرێكی نایابە، ئەو بۆ هەر تیپێك یاری بكات ئاست و توانای بە شێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێش دەچێت، بۆیە من بە داخم بۆ لەدەستچوونی.