جگەرەكێشانی بالۆتێلی ئاساییە ئەگەر هەموو یارییەك دوو گۆڵ تۆمار بكات
مانچینی رێگەی بە بالۆتێلی هاونیشتمانیی داوە لە جگەرە كێشان بەردەوام بێت بەو مەرجەی لە هەموو ی یارییەكدا دوو گۆڵ تۆمار بكات.
مانچینی دانی بەوەدانا كە رقی لەو خووەی بالۆتێلی دەبێتەوە و چەندین جار هەوڵیداوە رازی بكات واز لە جگەرەكێشان بێنێت، هەرچەندە ئەو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەو خووەدا نییە ئەگەر كاریگەری لەسەر ئاستی ئەو یاریزانە نەبێت.
مانچینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی میرۆری بەریتانی گوتی ئەوە كێشەی من نییە، جگەرە دەكێشێ یان نا، ئەگەر ئەو دەیەوێ بەردەوام بێت لەسەر جگەرە كێشان ئەوە ئارەزووی خۆیەتی، بەڵام ئەگەر رای من وەربگرێت من داوای لێدەكەم وازی لێ بێنێت و پێشتریش ئەو داوایەم بەخۆی گوتووە.
هەروەها گوتی ئەگەر رۆژی 10 جگەرەش بكێشێتت كێشە نییە، بەو مەرجەی لە هەر یارییەكدا دوو گۆڵ تۆمار بكات.