كاكا ناگەڕێتەوە بۆ بەرازیل

كاكا ناگەڕێتەوە بۆ بەرازیل
ریكاردۆ كاكای ئەستێرەی بەرازیلی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی خۆی بە دوور زانی.
كاكا كە ئەمساڵ هەلی یاریكردنی لە ریزی ریال مەدریدا زۆر كەمە، رەتیكردەوە بیرۆكەی ئەوەی هەبێت جارێكی تر بگەڕێتەوە خولی بەرازیلی لە ئێستادا.
میدیاكان باس لەوە دەكەن كە كاكا دوای دوورخستنەوەی لە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید دەیەوێ بگەڕێتەوە خولی بەرازیل.
یانەكانی ساوپاولۆ و سانتۆس دیارترین ئەو یانانەن كە باس دەكرێ هەوڵی كڕینی كاكا دەدەن.
لەلای خۆیەوە كاكا كە ساڵی 2009 بە 69 ملیۆن یۆرۆ لە میلانەوە چووە ریال مەدرید لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی گوتی لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید ناكەمەوە، گەڕانەوە بۆ بەرازیل بیرۆكەیەكە هێشتا بە مێشكمدا نەهاتووە، بەڵام ئەوە هەر روودەدات، وەلێ لە داهاتووی دووردا.
Top