ئەلێگری: دەستلەكار ناكێشمەوە

ئەلێگری: دەستلەكار ناكێشمەوە
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد هیچ نیازێكی دەستلەكاركێشانەوەی نییە لە ئێستادا.
ئەلێگری كەوتووەتە ژێر فشارێكی زۆرەوە دوای ئەوەی یانەكەی لە خولی ئیتاڵیدا دووچاری دوو دۆڕان لە كۆی 3 یاری هات و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش لە نێو یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ یەكسان بوو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا قسەوباسێكی زۆریان لە دوورخستنەوەی ئەلێگری لە پۆستەكەی كردووە و ئەو سەرچاوانە بە دووری نازانن رافا بینیتێزی راهێنەری پێشووی ئینتەرمیلان بچێتە شوێنەكەی ئەلێگری.
ئەو راهێنەرە كە وەرزی پێشتر نازناوی خولی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی میلاندا بەدەستهێنا، ئەمڕۆ پێشەوایەتی یانەكەی دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆدینێزی لە خولی ئیتاڵی و پێشبینی دەكرێ ئەو یارییە چارەنووسی ئەو یەكلا بكاتەوە.
ئەلێگری گوتی دەمەوێ هەمووان دڵنیا بكەمەوە كە من دەست لە پۆستەكەم هەڵناگرم و لە كاری خۆم بەردەوامم، چونكە دەمەوێ ئاستێكی زۆر باشتر لەوەی ئێستا پێشكەش بكەم.
Top