ئیبرا: پاریس سانجێرمان چاوی لە زۆر شتە

ئیبرا: پاریس سانجێرمان چاوی لە زۆر شتە
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گوتی ئەمساڵ بەنیازی زۆر دەستكەوتین.
ئیبرا كە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كرد، دوێنێ پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە بەسەر یانەی باستیا بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێبەرامبەر لە هەفتەی شەشەمی خولی فەرەنسیدا.
لە دوای یارییەكە ئیبرا گوتی خۆمان فێری ئەوە كردووە هیچ یارییەك بە ئاسانی تەماشا نەكەین، ئەوەی یارییەكان ئاسان دەكات ناو و ناوبانگی تیپی بەرامبەر نییە، بەڵكە ئاستی ئێمەیە لە یاریگادا، بۆیە ئەمشەو خۆمان یارییەكەمان بۆ خۆمان ئاسان كرد.
هێرشبەرە سوێدییەكە هەروەها گوتی پاریس سانجێرمان لە سەركەوتنێكەوە دەچێت بۆ سەركەوتنێكی تر، لەبەرئەوە ئەمساڵ بە نیازی زۆر شتین، ركابەری و بردنەوەی چەند نازناوێك.
Top