دیل بۆسكی: یاریزانانی ئیسپانیا لە رۆناڵدۆ و میسی باشترن

دیل بۆسكی: یاریزانانی ئیسپانیا لە رۆناڵدۆ و میسی باشترن
ڤیسنتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا گوتی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە میسی و رۆناڵدۆ باشترن.
دیل بۆسكی بەو لێدوانە سوپرایزێكی گەورەی تەقاندەوە و ئەو لێدوانەی بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بوو.
ئەو راهێنەرە كە پێشتر نازناوی مۆندیال و جامی نەتەوەكانی ئەوروپای لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بەدەستهێناوە، گوتی بۆچی هەمیشە دەبێ میسی و رۆناڵدۆ بۆ باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێرین؟ ئەوان راستە یاریزانی زۆر باشن، بەڵام لای من یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەسەندترن.
هەروەها گوتی ئەگەر باشی بێت بۆ من یاریزانانی هەڵبژاردەكەی خۆم باشترن، ئەوان بەسەر میسی و رۆناڵدۆدا سەركەوتوون و شایستەی هەموو نازناوێكی باشن.
لێدوانەكانی راهێنەری ئیسپانیا بە هەوڵی ئەو راهێنەرە بۆ فشار دروستكردن لە كاتی دەست نیشانكردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵی جیهان دادەنرێت، چونكە ئەو دەیەوێ یاریزانێكی ئیسپانی نازناوی باشترین یاریزان وەربگرێت نەك میسی و رۆناڵدۆ.
Top