ڤینگەر: بیر لە خاڵە بەهێز و لاوازەكانی ستی ناكەینەوە
ڤینگەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی ستی پشت بە یاری باش دەبەستێت، هەوڵدەدات قەرەبووی بێئومێدییەكەی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكاتەوە.
سبەی یەكشەمە لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلیزیدا هەردوو یانەی ئەرسناڵ و مانچستەر ستی رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
ستی یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر ریال مەدریدی ئیسپانی دۆڕاند 2-3.
ڤینگەر گوتی بۆ ئێمە چاو ناخەینە سەر خاڵە لاواز و بەهێزەكانی مانچستەر ستی، دەبێ هەوڵ بدەین لە باشترین دۆخی خۆماندا بین.
هەروەها گوتی ئەگەر لە باشترین دۆخی خۆماندا بین، پێ وایە هەلێكی باشمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باش لە یارییەكەدا بەدەست بێنین.