هاوینی داهاتوو میلان داوای رامۆس دەكات
ماڵپەری كالچیۆ میركاتۆ ئاشكرای كردووە كە هاوینی داهاتوو یانەی میلان هەوڵی كڕینی سێرجیۆ رامۆس دەدات و كارگێڕیی ئەو یانەیە هەموو گفتوگۆیەكی سەبارەت بەبایەخی كڕینی ئەو یاریزانە كۆتایی پێهێناوە وئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ بەدەستهێنانی.
ئەدریانۆ گالیای پێی وایە پەیوەندی باشی لەگەڵ كارگێڕیی یانەی ریال مەدرید ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ ئەوەی رامۆس بكڕێت و بەوەش یانەكەی بخاتەوە سەر راستە ڕی.
یانەی میلان ئەمساڵ ژمارەیەكی بەرچاوی یاریزانانی لەدەستداوە و بەوەش یانەكە ئاستێكی خراپ لە خولی ئیتاڵی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا پێشكەش دەكات.
گرێبەستی رامۆس لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2017یە و ئەو بەرگریكەرە پێدەچێ كێشەی لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەكەدا هەبێت.