وەرزی داهاتوو گواردیۆلا دەبێتە راهێنەری مانچستەر ستی

وەرزی داهاتوو گواردیۆلا دەبێتە راهێنەری مانچستەر ستی
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی توانایەكی زۆری خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەدا بكات.
بەرنامەی بۆنتۆ بیلۆتای ئیسپانی كە لە یەكێك لە تەلەڤزیۆنەكانەوە پەخش دەكرێت، ئاشكرای كردووە كە سەرمایەدارەكانی یانەی مانچستەر ستی دەیانەوێ رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دوور بخەنەوە و گرێبەست لەگەڵ راهێنەری گەورەدا بكەن و پیپ گواردیۆلایان بۆ ئەو پۆستە زۆر پێ باشە تا بتوانێ هەموو نازناوەكانیان بۆ دەستەبەر بكات.
گواردیۆلا هاوینی ئەمساڵ مەشقی بەرشەلۆنەی جێهێشت و ئێستا لە ئەمەریكا لە پشوودایە.
سەرچاوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە وێڕای خەرجكردنی پارەیەكی زۆر هێشتا یانەی مانچستەر ستی توانایەكی وەك پێویستی بۆ ركابەریكردن لەسەر نازناوەكان پێشان نەداوە و هەر ئەوەش وایكردووە دوورخستنەوەی شتێكی مەحاڵ نەبێت.
Top