مۆرینۆ: دەگەڕێمەوە چێڵسی
ئەو راهێنەرە پورتوگالییە لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی سكای سپۆرتدا دووپاتیكردەوە هەنگاوی داهاتووی دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید گەڕانەوە دەبێت بۆ خولی ئینگلیزی و ئەوەش بە دوور نەزانی جارێكی تر خۆی لە چێڵسی ببینێتەوە.
ئەو گوتی كاتێك لە ئیسپانیا باس لە هەنگاوەكانی داهاتووم دەكەم و دەڵێم دەگەڕێمەوە خولی ئینگلیزی، دەرگا بە رووی ژمارەیەكی زۆری بۆچوون و مشتومڕدا دەكەمەوە، بەڵام من ئێستا بایەخ بەوە نادەم و قسە لەسەر ئەوە دەكەم كە لە مێشكی خۆمدا پلانم بۆ داناوە و ئەوەش بریتییە لە دوای دەرچوونم لە ریال مەدرید گەڕانەوەیە بۆ ئینگلتەرا.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كێ هەڵدەبژێرێت، ئەو گوتی چێڵسی، چێڵسی ئەو یانەیە هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە.