لەوانەیە بینیتزی ببێتە راهێنەری میلان

لەوانەیە بینیتزی ببێتە راهێنەری میلان
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە كە رافا بینیتێزی راهێنەری ئیسپانی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی پۆستی یانەی میلانی ئیتاڵی.
رۆژنامە وەرزشییەكانی ئیتاڵیا پرسیاری ئەوەیان كردووە داخۆ رافا دەتوانێ ببێتە راهێنەری میلان بۆ شوێنگرتنەوەی ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەكە كە دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی دوور نییە.
ئەلێگری كەوتووەتە ژێر فشارێكی زۆرەوە بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەوەی تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەستی هێناوە كە نەیتوانیوە لە 3 یاری خولی ئیتاڵیدا جگە لە بردنەوەیەك هیچی تر بەدەست بێنێت.
بینیتێز پێشتر راهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی بوو بەر لەوەی لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە و بۆ ماوەیەكی كاتی لە ساڵی 2010 ببێتە راهێنەری ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كە خێرا گرێبەستەكەی خۆی لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە و ئەو راهێنەرە لەو كاتەوە بێكارە.
Top