كاسیاس لە گۆڵەكەی رۆناڵدۆ دڵخۆش نەبوو
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە كاسیاس لە كاتی گۆڵەكەی رۆناڵدۆدا لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا هیچ دڵخۆشییەكی پێشان نەداوە.
ماركا دەڵێ كامێراكانی كەناڵی تی ڤی ئەی ئیسپانی وێنەی كاسیاسیان گرتووە دوای گۆڵەكە كە هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر دڵخۆشی هاوڕێكانی پێشان نەداوە.
رۆناڵدۆ پێشتر ئاشكرای كردبوو هەست بە نائارامی دەكات لە ریال مەدرید و ئەوەش بە بوونی كێشە لە نێوان ئەو و یاریزانانی تری ریال مەدرید لێكدرایەوە.