لەوانەیە پیكێ بەشداری كلاسیكۆ نەكات

لەوانەیە پیكێ بەشداری كلاسیكۆ نەكات
ئەگەر زۆرە جیرارد پیكێی بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێكانەوە نەتوانێ بەشداری یاری كلاسیكۆی نێوان یانەكەی و یانەی ریال مەدریدی ركابەری بكات كە لە 7ی مانگی داهاتوو لەسەر یاریگا نوكامپ بەڕێوەدەچێت.
پیكێی لە یاری نێوان یانەكەی و یانەی سپارتاك مۆسكۆی رووسی لە سەرەتای یارییەكەدا بە ناچاری و بە پێكراوی یاریگای بەجێهێشت و بەوەش ئەو بەرگریكەرە بەشداری یارییەكانی یانەكەی بەرامبەر گرناتە و سڤیلیە لە خولی ئیسپانی و بەنفیكا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات.
تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەری بەرشەلۆنە گوتی پێكانی پیكێ نایترسێنێ چونكە ئەو لەو دۆخانەدا بیر لە پەنا بردنە بە یاریزانانی لاوی یانەكەی دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەو یارییان پێ بكات.
ئەگەر پیكێ بەشداری یاری كلاسیكۆش نەكات، ئەگەر تا ئەو كاتە ئاستی خۆی بەدەست نەهێنێتەوە.
Top