چیلاڤێرت لە دژی ئەرجەنتینییەكان خۆپێشاندان دەكات
چیلاڤێرت بەشداری ئەو خۆپێشاندانەی كرد لەبەرئەوەی خۆیشی لەو گەڕەكەدا خانوویەكی هەیە و بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە بەهای خانووە ئاساییەكانی ئەو گەڕەكە بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
چیلاڤێرت گوتی ئێمەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە نامانەوێ ئەو پرۆژەیە لە ناوچەكەماندا جێبەجێ بكرێت، لەبەرئەوەی پێمان وایە ئەوە نرخ و بەهای زەوییەكانی ناوچەكە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە و قەرەباڵخییەكی زۆر لە ناوچەكەدا دروست دەكات.