سەرۆكی بەرشەلۆنە: هێشتا لالیگا لە سەرەتادایە

سەرۆكی بەرشەلۆنە: هێشتا لالیگا لە سەرەتادایە
ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ بەرشەلۆنە و هەموو یانەكانی تری ئەوروپاش كارێكی زەحمەتە.
رۆسێل هەروەها دووپاتیكردەوە كە لە ئێستاوە ناتوانرێ قسە لەسەر یەكلابوونەوەی چارەنووسی نازناوی خولی ئیسپانی بدرێت، بەڵام گوتی گرنگ ئەوەیە ئێمە بردنەوە لە دوای بردنەوە بەدەست بێنین و دوای ئەوەش بیر لە هەنگاوەكانی دواتر دەكەینەوە.
سەرۆكی بەرشەلۆن لە برۆكسل گوتی هەرچەندە ئێمە ئەمساڵ بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەستمان پێكردووە و لە چوار یاریدا سەركەوتنمان بەدەستهێناوە، بەڵام لیگا هێشتا لە سەرەتادایە و چەندین رێگری تری لە پێشمانن.
لەبارەی یاری كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدریدەوە لە 7ی مانگی داهاتوو، سەرۆكی بەرشەلۆنە گوتی ئەو یارییەش هیچ شتێك یەكلا ناكاتەوە، نازناوی خولەكە تا مانگی ئادار هیچ شتێكی دیار نییە.
Top