ئەگویرۆ: ئەگەر ریال مەدرید داوام بكات دێم
ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتنینییە گوتی من نەمگوتووە ریال مەدریدم رەتكردووەتەوە لەبەر رێزگرتن لە ئەتلەتیكۆ مەدرید و جەماوەرەكەی، بەڵكە من گوتم ئەوەی بووە هۆی نەچوونم بۆ یانەی ریال مەدرید، ئەوەبوو كە ئەو یانەیە دەستەوارەی پێشكەشی من نەكرد، ئەگەر ئەوەی بكردایە بێگومان پەیوەندیم بە مەدریدەوە دەكرد، كێ هەیە بەدیهاتنی ئەو خەونە رەت بكاتەوە.
ئەگوێرۆ لەسەر پەیجی خۆی لە تویتەر دەڵێ راستە من ئومێدی چوونە ریال مەدریدم دەكرد، بەڵام ئەمە نیشانەی ئەوە نییە لە ستی نامورتاح بم، بەڵكە هیچ كێشەیەكم نییە، بەڵام ریال مەدرید یانەیەكە رەتناكرێتەوە.