دوور نییە ڤینگەر والكۆت رابگرێت

دوور نییە ڤینگەر والكۆت رابگرێت
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی هۆشداری دایە تیۆ والكۆتی یاریزانی یانەكەی و گوتی نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی كاریگەریی لەسەر بەشداریكردنی لە یارییەكاندا دەبێت.
گرێبەستی والكۆت لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا تەواو دەبێت و هەوڵەكانی نوێكردنەوەی شكستی هێناوە لەبەرئەوەی ئەو یاریزانە بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە لە یانەكەی.
ڤینگەر دەیەوێ گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێ بكاتەوە، هەر لەبەرئەوەش داوای لەو یاریزانەی كردووە كە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە ئەگەر نا لە یارییەكانی یانەكەدا هەلی بەشداریكردنی زۆر كەم دەبێتەوە.
Top