عەبدولقادر دەكە بێ بەڵێن دەرچوو
عەبدولقادر دەكەی یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا لەو بەڵێنەی بەیانەی وەرزشی سلێمانی دابو پەشیمان بوەوەو ئیمزای لەسەر گرێبەستی یانەی سەناعەی شاری بەغدا كرد.
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)-لەماوەی رابردوودا یانەی سلێمانی گفتوگۆی لەگەڵ چەند یاریزانێكی سوریدا دەستپێكردو یەكێك لەو یاریزانانەش عەبدولقادەر دەكەی بەرگریكار بوو،ئەنجامی گفتوگۆكانیش بەجۆرێك بوو دەكە رازی بو لەوەرزی نوێی خولی بژاردەی عێراقدا یاری بۆ یانەی سلێمانی بكات و بەگرێبەستێك كەنرخەكەی 65 ملیۆن دینارە درێسی یانەی سلێمانی بپۆشێت، بەڵام یاریزانی ناوبراو لەو بەڵێنەی پەشیمان بوەوەو پێش ئەوەی ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی یانەی سلێمانی بكات گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەناعەی شاری بەغدا ئیمزاكرد.
لەلێدوانێكی تایبەتدا ئەیوب عەزیز سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی سلێمانی رایگەیاند لەكاتێكدا ئێمە سەرقاڵی جێبەجێكردنی كارەكانی وەرگرتنی ڤیزا و مامەڵەی هاتنە ژورەوەی بوین بۆ شاری سلێمانی، عەبدولقادر دەكە گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەناعە ئیمزاكردوە.
ئەیوب وتیشی هەرچەندە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانی ناوبراو گەیشتبوینە رێكەوتن و بڕیار بو بەگرێبەستێك كەنرخكەی 65 ملیۆن دینار و موچەیەكی مانگانەی یەك ملیۆنی بو، لەچەند رۆژی داهاتوودا دەكە بێتە سلێمانی و ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی بەكات، بەڵام دەكە بێ بەڵێن بوەو بەگرێبەستێكی گەورەتر پەیوەندی بەیانەی سەناعەی شاری بەغداوە كردوە.
لەكۆتایی لێدوانەكەیدا سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی سلێمانی بەڵێنی بەهاندەرانی یانەی سلێمانیدا لەجێی دەكە گفتوگۆیان لەگەڵ چەند یاریزانێكی پیشەگەردا دەستپێكردوەو راشیگەیاند لەچەند رۆژی داهاتوودا مژدەی گەورە بەهاندەرانی یانەكەمان دەدەین .